riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 29 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 04:29 PM - 2021-10-18

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 18-10-2021،  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هه‌زارو 559 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 2 هه‌زارو 851 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 29 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 37 هه‌زارو 12 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و ملیۆنێك و 970 هه‌زارو 713 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 96.7%، هه‌روه‌ها 22هه‌زارو 785 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket