riklam

هەرێم.. نەشتەرگەری دڵ بێ کردنەوەی سنگ ئەنجامدەدرێت

کوردستان 12:42 PM - 2021-10-18

پزیشکێک لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری دڵ ئەنجام دەدات بەبێ کردنەوەی دڵ و دەشلێت پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە بچنە دەرەوەی وڵات.

د، هێمن عەبدولرەحمان ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام داوە لەگەڵ ستافەکەیدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: سەرکەوتوو بوین لە ئەنجامدانی ٤ نەشتەرگەری دڵ بە شێوازی نازۆڕ بەبێ هەڵدڕین و کردنەوەی سنگ، کەیەکەمین جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق بە گشتی لەو جۆرە نەشتەرگەرییە بکرێت.

وتیشی: هەر چوار نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بون و نەخۆشەکان باری تەندروستییان جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکرد: کە زۆرینەی ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی دڵیان هەیە لە ترسی کردنەوەی سنگ و شکاندنی ئێسکەکان رێ بە نەشتەرگەرییەکە نادەن و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

ئەوەشی خستەروو، کە تێچوی ئەم نەشتەرگەرییە لەگەڵ نەشتەرگەریی کردنەوەی سنگ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە و نەخۆش خەمی تێچوەکەی نابێت.

 

PUKmedia



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket