riklam

وتەبێژی یەکێتی: بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان دەستپێشخەری دەکەین

کوردستان 09:25 AM - 2021-10-18

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان ھەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات و وتەبێژی یەکێتیش رایگەیاند، "لە پێناوی بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی دەستووردا ئێمە دەستپێشخەردەبین بۆ دانوستاندنەکانی یەکڕیزی و یەکبەرنامەیی کورد لە بەغداد، ھەروەھا پێشوازی لە دەستپێشخەری لایەنە سیاسییەکانیش بۆ ھەمان مەبەست دەکەین.

ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەرنامەمان هەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەكان بكەین بە تایبەت لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و ئامانجمانە بە یەك دەنگ و یەك ڕیزی بچینە بەغداد. 

وتەبێژی یەكێتیی ئەوەشی ئاشكراكرد، بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ئێمە دەستپێشخەری خۆمان دەكەین وپێشوازی لە هەر دەستپێسخەریەک دەکەین بۆ دانوستاندن.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket