riklam

سلێمانی .. دەستبەسەر بڕێك گۆشتی هندیدا دەگیرێت

کوردستان 01:07 AM - 2021-10-18

لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك گۆشتی هندیدا دەگیرێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە:" بەهۆی فێڵكردن لە هاوڵاتیان و ساغكردنەوەی گۆشتی بەستوی هاوردەكراوی هندی و فرۆشتنی بە نرخی فرێش و خۆماڵی، قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی هندی قەدەغەكراودا دەگرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەمشەو (2021.10.17) لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ماڵێك لە گەڕەكی ئابڵاخ شاری سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە (200) كیلۆگرام گۆشتی هندی قەدەغەكراودا گرتوە كە خاوەنەكەی دوای خاوكردنەوەی بەنرخی گۆشتی فرێش و خۆماڵی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیدەكاتەوە.
رونیشكراوەتەوە:" بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی یەكی سلێمانی، خاوەنی گۆشتە هندییەكە لە بنكەی پۆلیسی سەرا راگیراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو:" بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ، بەهۆی دەرنەچونی لەپشكنین هاوردەكردنی گۆشت لەوڵاتی هندستان قەدەغەكراوە، لەكاتی هەبونیدا لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
باس لەوەشكراوە:" بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتە دەستبەسەردا گیراوەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت بۆ لەناوبردن و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
 
PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket