riklam

توشبوانی کۆرۆنا لە راپەڕینەوە دەگوازرێنەوە بۆ سلێمانی

کوردستان 10:35 PM - 2021-10-17

دوای ئه‌نجامدانی په‌یوندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین  د.سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی  سه‌رجه‌م ئه‌مبوڵانسه‌كانی سه‌نته‌ری خێرای 122 ی سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ پاڵپشت و پشتیوانی و هاوكاری و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشانی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ دۆخی ته‌ندروستی تووشبوان و شوێنی مانه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و نه‌خۆشخانه‌كانی له‌حاڵه‌تێكی خراپدایه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia، له‌ئێستادا له‌ ڕێگای  ئه‌مبوڵانسه‌وه‌ نه‌خۆشانی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ین ده‌گواسترێنه‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket