riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: یادی مه‌ولود بكه‌ینه‌ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كانمان

کوردستان 08:42 PM - 2021-10-17

بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یادی مه‌ولودا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، هیوادارم ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هۆی زاڵبوونمان به‌سه‌ر كێشه‌ و گیروگرفته‌كان له‌ پێناو ئامانجه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌....
یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی، پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محه‌مه‌د (د.خ) له‌ گه‌لی كوردو ته‌واوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز ده‌كه‌م.

ھیوادارم ھاتنه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌، ھانده‌رمان بێت بۆ بره‌ودان به‌ به‌ھا باڵاو پیرۆزه‌كانی ئاینی ئیسلام و ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌ كاری چاكه‌كاری و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبوورده‌یی وپێكه‌وه‌ژیان و كاركردنمان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و زاڵبوونمان به‌سه‌ر كێشه‌ و گیروگرفته‌كان له‌ پێناو ئامانجه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان.
ھه‌ر شادو سه‌رفرازبن.

بافڵ تاڵه‌بانی 
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket