riklam

هه‌رێم.. چه‌ندین پێشنیار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كرێنشینان ره‌تده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 07:42 PM - 2021-10-17

كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان ئاشكرایده‌كات كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژ به‌رۆژ له‌ زیادبووندایه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌ری كرێنشینان چه‌ندین پڕ‌ۆژه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ ئارسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كردووه‌، كه‌چی گوێیان لێنه‌گیراوه‌

كارزان ره‌سول وته‌بێژی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژبه‌رۆژ له‌زیادبووندایه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، كۆمه‌ڵه‌كه‌یان چه‌ندین پێشنیاری ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان كردووه‌، كه‌چی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌ و هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: یه‌كێك له‌و پێشنیارانه‌ دروستكردنی شوقه‌ی نیشته‌جێبوون بوو، به‌جۆرێك له‌كه‌مترین رووبه‌ر زۆرترین یه‌كه‌ دروست بكرێن.

راشیگه‌یاند: دروستكردنی شوقه‌ زۆر باشتره‌ و واقیعی تره‌ له‌ دابه‌شكردنی زه‌وی، چونكه‌ دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ خه‌رجیه‌كی زۆری پێویسته‌ زه‌حمه‌ته‌ به‌هه‌موو كه‌سێك بكرێت، له‌هه‌مانكات حكومه‌ت ئاماده‌نیه‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌هه‌موو شوێنیك بكات.  

ئاشكراشیكرد: ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌شت ساڵه‌ نزیكه‌ی 400 شوقه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر دروست كراوه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌ هۆكاری جیاواز ته‌واو نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌و كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك  راستی قسه‌كانمان ده‌سه‌لمێنێ.

وته‌بێژه‌كه‌ی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان ئه‌وه‌شی خسته‌روو: جگه‌ له‌ پێشنیاری دروستكردنی شوقه‌، ئێمه‌ پێشنیاری دیاریكردنی نرخی كرێی خانوومان كردووه‌، بۆ نموونه‌ هه‌ر خانویه‌كی 100مه‌تری 200 هه‌زار دینار دیاری بكرێت، بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌باری گرانی كرێنشینان كه‌مبكرێته‌وه‌،  به‌ڵام ئه‌وه‌شیان گوێی لێ نه‌گیرا.

راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌كاتی ئێستا زیاتر له‌ نیو ملیۆن خێزان كرێنشینن. ئێستا هیچ هه‌وڵێك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات  كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌ریه‌كان زیاتر بێت، به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌نجامدانی پڕ‌ۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، چونكه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ به‌شی زۆری كوڕ‌ان و كچان دوای هاوسه‌رگیریان داوای خانووی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن، زۆرجایش ئه‌و توانایانه‌یان نیه‌، بۆیه‌ خانوو ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م پڕ‌ۆسه‌كه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket