riklam

چوارقوڕنە.. بە 116 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت

کوردستان 07:37 PM - 2021-10-17

لە سنوری چوارقوڕنە بە بڕی 116 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی داهاتی (8%) پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت

ئەندازیار عەلی محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا راپەرین بە PUKmedia ی ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای راپەڕین و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (116) ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت و چەندین گوند سوودی لیێ وەردەگرن.

وتیشی: کە یەکێک لەو پرۆژانەی کە لەسنوورەکەمان دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوەو چەندین شارەدێ سودی لێ وەردەگرن بریتیە لەراکێشانی فیدەرێکی نوێ لەوێستگەی چوارقوڕنەوە بۆ سنووری گوندەکانی (کانی ماران، گردجان، قەمتەران، قەرەنیاغا) کە چەند ساڵێکە بەهۆی گەورەبوون و فراوانبوونیانەوە کێشەی بارزۆریی فیدەرەکەیان هەبوو. 

ئاماژەی بەوەشکرد: پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای بۆسکانەوە جێبەجێ دەکرێت بڕیارە لەماوەی 40 رۆژدا تەواوببێت و بەتەوابوونی پرۆژەکەش کێشەی بارزۆریی کارەبای ئەو گوندانە چارەسەردەبن.

 

PUKmedia محەمەد رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket