riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 18 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 06:06 PM - 2021-10-17

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 17-10-2021،  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هه‌زارو 716 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 3 هه‌زارو 189 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 18 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 35 هه‌زارو 453 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و ملیۆنێك و 967 هه‌زارو 862 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 96.7%، هه‌روه‌ها 22هه‌زارو 756 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket