riklam

پۆلیسی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین چه‌ند بڕ‌یارێكی به‌په‌له‌ ده‌رده‌كات

کوردستان 04:03 PM - 2021-10-17

تادێ ڕ‌ێژه‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رز ده‌بێته‌وه‌، هاوكات له‌ سنووری ئیداره‌ی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین هیچ شوێێك نه‌ماوه‌ بۆ داخڵكردنی توشبووی تازه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌نته‌ری كۆڕ‌ۆنا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م بڕ‌یارانه‌ ده‌ركران.

1ـ سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

2ـ نه‌خۆش ته‌نها یه‌ك هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ڕ‌ێگه‌ ته‌نها به‌یه‌ك كه‌س ده‌درێت بۆ داخڵبون له‌گه‌ڵ نه‌خۆش له‌ناو نه‌خۆشخانه‌دا.

3ـ پێویسته‌ هه‌مووئه‌وانه‌ی داخڵی ناو ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌بن پابه‌ندی به‌كارهێنانی پێداویستیه‌ خۆپارێزیه‌كان بن.

ڕ‌اگه‌یاندنی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووری ئیداره‌ی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین ده‌كات پابه‌ندی بڕ‌یاره‌كان بن و هاوكاری كارمه‌ندانی پۆلیس بن له‌ نه‌خۆشخانه‌كان، دواجار داوای ئێمه‌ بۆ پاراستنی گیانی هه‌موو لایه‌كه‌ بۆ خۆبه‌دورگرتن له‌و ڤایرۆسه‌ی بۆته‌ هه‌ڕ‌ه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی.

PUKmedia ئاراز ره‌سوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket