riklam

مامۆستای سەرکەوتوو کێیە ؟

پەروەردە 03:49 PM - 2021-10-17

یەکێک لە پرەنسیپەکانی پەروەردەیەکی باش مامۆستای سەرکەوتووە. مامۆستایەک بێت جگە لە مێتۆدی خوێندن  بایەخ بە خوێندنەوەی زانست و سەرچاوەی دەرەوەی پڕۆگرامی خوێندن بدات. 

بۆ ئەم مەبەستە پیوکەی میدیا گفتۆگۆی کرد لەگەڵ مامۆستا شڤان ئەحمەد. مامۆستا شڤان بۆ PUKmedia وتی:کۆی سیستەمی پەروەردە و. فێرکردن لە تەواوی وڵاتانی جیهان دوو ئامانجی گرنگیان هەیە کە دەیانەوێت لە ڕێگای قوتابخانەکانەوە بیهێننە دی کە ئەوانیش پەروەردە و فێرکردنن، ئەم ئامانجانەش مامۆستا ڕێبەری بەدیهاتنی دەکات، کەواتە دەتوانین بڵێین مامۆستایانیش هەمان ئامانجیان هەیە و لەگەڵ ئامانجە گشتییەکە یەکانگیرە،  جا ئەو دوو ئامانجە و گرنگیەکەی قسە زۆر هەڵدەگرێت.

چەند بنەمایەک هەیە بۆ سەرکەوتنی مامۆستا لە پرۆسەی وانەوتنەوە  ، مامۆستای سەرکەوتوو بە تەواوی شارەزای ناوەڕۆکی ئەو بابەتەیە کە دەیڵێتەوە هەروەها بەردەوام زانیاریەکانی نوێ دەکاتەوە و بەدوای زۆرترین ڕێگای وانەوتنەوە و شێوازی وانەوتنەوەدا دەگەڕێ، هەروەها خاوەنی زیرەکی کۆمەڵایەتیە و دەزانێت لە قوتابخانە و دەرەوەی قوتابخانە چۆن پەیوەندیەکانی گرێ دەدات و چۆن دەیخاتە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنەوە.

سیفەتی خۆبەگەورەزانی لە هەموو کەس و کەسایەتیەک بێت لە مامۆستا نایات، چونکە ئەو مرۆڤ پێدەگەیەنێت ئەمەش بە سادەی و ئارامگرتن بەدی دێت نەک خۆبەگەورەزانی.‌

PUKmedia ئامادەکردنی: چنار عەزیز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket