riklam

تاریکییەکان چۆک بە تەها محەمەد دانادەن

ئەدەب و هونەر 02:58 PM - 2021-10-17

منداڵی و گەنجیەتی لە ڕۆژگارە هەرە سەختەکانی سلێمانیدا بەسەربرد، سەردەمی ملازم موحسین و هەواڵەکانی جەنگی عیراق ئێران و ئەنفال و کیمیاباران، ڕۆژگارە هەرە نائومێدەکانی دونیای ئێمە، بەڵام ئەو تاریکییە چۆک بە تەها محەمەد دانادا و بەردەوام دەبێت و بەهیواوە ڕوو لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان بەشی شانۆ دەکات و لە ڕۆژگاری کەف و کوڵی ڕاپەڕین و هەڵبژاردنی یەکەمین پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢_١٩٩٣ پەیمانگا تەواو دەکات و دەچێتە سەر شانۆ و ڕۆڵ دەگێڕێت لە ئۆدیبی پاشا و شا هەر شا و دکتۆر فاوست.... 

ئەو تا ئێستاش بەردەوامە بەکاری دۆبلاژ و وەک دۆبلێر لە زۆربەی کارەکانی کەناڵی کوردساتدا ئامادەی هەیە

محەمەد لەدایك بووی شاری سلیمانی ساڵی 1972 ,,دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی ساڵی 92-93 ,,

قۆناغی سەرەتای لە قوتابخانەی ئەیوبیە و ناوەندیی لەسیروان تەواو كردووە لە گەڕەكی چوارباخ ,,هەر لەو گەڕەكەش گەورەبووەو,,,

هەر لەمنداڵی یەوە خولیای شانۆ بووە و عەشقێكی زۆری بۆ ئەو بوارە هەبووە ,هەربۆیە لە مندالیدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی چیرۆكیان دەكردە شانۆگەری و رووناكی شانۆگەرییەكەشیان لایتێك بووە ,,یان ئەو شانۆگەریانەی لە هۆڵی ئامادەیی سلیمانی كوران نمایش دەكران ئەهاتنەوە لاسایی یان دەكردەوە لەگەرەكدا نمایشیان  دەكردەوە ,,,,

تەها وتی : شانۆ بۆ من هەم چێژ بەخش بوو هەم تاڵ ,,,تەنها كاری نواندنم كردووە لە شانۆدا ,,ئەو شانۆگەرییانەی بەشداریم تیا كردووە بریتین لە مانە ی خوارەوە :-
1-چارەنوسی ئادەمیزاد  
2- كەلەسەر
3-شا هەر شایە
4- كەتیبەیەك لە ڕێگەی مردندا
5- فاوست
6- شورای چین
7-ئۆدیبی پاشا
9- گۆرانی شەمەندەفەری تارمایی
10- چاەڕوانی گۆدۆ
11- هاملت
12-دوا ئەفسانەی بوون
13-شەوی نیشتمانی
14- زەردەشت
15- شالیر
16-ئۆتێلۆ دەگەڕێتەوە
17-دوعا
18- ساتێك  لەگەڵ ئەودا
19- سوتووەكانی ژیان لە ڕۆژی جیهانی شانۆ دا لەساڵی 2001 پێش كەش كراو خەڵاتی باشترین ئەكتەرم وەرگرت
20-مارا ساد


لەساڵی 1996 لە ئەكادیمیەی هونەرە جوانەكانی بەغداد وەرگیراوە لەبەر هەندێ‌ هۆكاری تایبەت هەرلەو ساڵەدا وازی هێناوە
لەساڵی 2002 هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی كوڕێكە
لەساڵی 2006 وەكو مامۆستا دامەزراوە و تاكو ئێستا بەردەوامە
لە ساڵی 1999 بۆ تیڤی گەلی كوردستان بەشداری دۆبلاژی افلام كارتۆنی رۆبن هود ی كرد بەسەرپەرشتی بەڕێز كاك عوسمان نوری كە ئە وكاتە كاری دۆبلاژ زۆر سەخت بوو چونكە ئامێری پێش كەوتوونەبوو,,,وەلەساڵی 2008 وە بە تەوەواەتی كاری دۆبلاژی دەست پێكردو تاكو ئێستا بەردەوامە ,,ئەو كاری دۆبلاژانەی وەكو دۆبلیر كاری تیاكردووە ئەمانەن :-
1-جۆنگۆما  / كەنالی كوردسات
2-جەنگیزخان/ / كەنالی كوردسات
3- گایباك / كەنالی كوردسات
4-یی سان / كەنالی كوردسات  وەچەندین درامای دۆبلاژی تر 
5- لەسەرزەمینی باكورەوە / كەناڵی گەلی كوردستان
زنجیرە دراماى هیندى دۆبلاژكراوى كوردى ( كەستوور ) لە كەناڵى گەلى كوردستان پێشكەش كرا ساڵى 2013
زنجیرە دراماى دۆبلاژكراوى كوردى ( ناكامەكان) لە كەناڵى بیابان پێشكەش كرا ساڵى 2014
زنجیرە دراماى دۆبلاژكراوى كوردى ( گەورە بازرگان ) لە كەناڵى بیابان پێشكەش كرا ساڵى 2014
زنجیرە دراماى دۆبلاژكراوى كوردى ( چۆلەكەى تەنیا ) لە كەناڵى بیابان پێشكەش كرا ساڵى 2015
زنجیرە دراماى دۆبلاژكراوى كوردى ( خۆشەویستى ) لە كەناڵى فاڵكۆن فامیلى پێشكەش كرا ساڵى 2016
زنجیرە دراماى دۆبلاژكراوى كوردى ( دوبارە عەشق ) لە كەناڵى فاڵكۆن فامیلى پێشكەش كرا ساڵى 2016
فیلمى دراماى دۆبلاژكراوى كوردى ( باتمان لەدژى سۆپەرمان - دكتۆر سترینچ – پریسنەر – شارلۆك هۆڵمز – گەشتێكى سەد پێى )
زنجیرە ئەنیمى دۆبلاژكراوى كوردى ( هێرش بۆ سەر زەبەلاحەكان "كێنى" ) لە كەناڵى فۆر ئەنیمى پێشكەش كرا ساڵى 2019
زنجیرە ئەنیمى دۆبلاژكراوى كوردى ( ڤینلاند ) لە كەناڵى فۆر ئەنیمى پێشكەش كرا ساڵى 2019.
زنجیرە ئەنیمى دۆبلاژكراوى كوردى ( ناروتۆ " جیرایا " ) لە كەناڵى فۆر ئەنیمى پێشكەش كرا ساڵى 2021
زنجیرە ئەنیمى دۆبلاژكراوى كوردى ( وەن پیس "وات بێرد" ) لە كەناڵى فۆر ئەنیمى پێشكەش كرا ساڵى 2021

لەم دراما و زنجیرە کارتۆنیانەشدا بە دەنگ بەشداری کردوە....

ڕێگا
سیاوەش
ڕەچەڵەکی غەریبەکان 
ڕێگاکەم
 چارەنوس
پێنج و نیو
فلم کارتۆنی  کاتۆلی
خەونی پاشا 
تاج
خۆشەویستی تا کۆتایی 
شاژنی جانسی
دکتۆر ڕۆمانتیک
خاتونی کۆشک
بازرگان
قەدەغە 
ڕاوچی کۆیلەکان

PUKmedia کۆچەر عومەر 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket