riklam

گوڵاڵە پێنجوێنی: بۆ پێشمەرگە و عەشق دەنووسم

ژنان 01:33 PM - 2021-10-17

 بەیان كەریم مەحمود، ناسراو بە گوڵاڵە پێنجوێنی لە ساڵی 1970 لەگەڕەكی بەركێوی پێنجوێن لەدایك بووە و ماوەی چەند ساڵێكە شیعر دەنووسێت و بەشداری چەندین چالاكی ئەدەبی كردووە، جگە لە شیعر حەزو خولیایەكی زۆری بۆ كاری نواندن هەیە لەم دیدارەی PUKmedia  دا باس لە ئەزموون و كارەكانی لەبواری شیعردا دەكات.

-سەرەتای نوسینی دەسپێكی شیعر لای تۆ دەگەڕێتەوە بۆ كەی؟
هەر لەمنداڵییەوە خولیای شیعر نووسینم هەبوە و جار جارە بۆ خۆم شتم ئەنووسی تا ساڵانی 2000 ئیتر زیاتر پەرەم بەنووسینی شیعر دا بەڵام بەنهێنی دواتر ترسی كۆمەڵگا وایكرد شیعرەكانم بفەوتێ و نەمێنێت تا ساڵی 2010 جارێكی تر دەستم كردەوە بەنووسین، لە ساڵی 2013 بە نهێنی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان شیعرەكانم بڵاو دەكردەوە و لە 2016 بە ئاشكرا شیعرەكانم لە فەیسبووك بڵاوكردەوە .

-گوڵاڵە شیعر بۆكێ دەنوسیت؟
بۆ پێشمەرگە و خۆشەویستی و عەشق بۆ نەهامەیتیەكان و رووداو و بەسەرهاتە ناخۆش وخۆشییەكانی ژیانی خۆم و مرۆڤەكان.

-چۆن دەڕوانیتە دونیای شیعر لە ئێستادا؟
بەداخەوە لە ئێستادا شیعر بەهایەكی ئەوتۆی نەماوە خوێنەرمان كەم بۆتەوە و شیعریش شێوێنراوە.

-جگە لەشیعر حەز و خولیات بۆ چی بوارێكی تر هەیە؟
هەر لە منداڵیمەوە حەز و خولیای من كاری نواندن و ئەكتەری بووە بۆ ئەوەش كۆمەڵگاو خێزان رێگر بوون .

-بەشداری چەند كۆڕۆ فێستیڤاڵی ئەدەبیت كردووە؟
بەشداری چەندین كۆڕ و ڤیستیڤاڵم كردووە لەوانە ڤیستیڤاڵی پێنجوێن و سەیدسادق و نەورۆز و زۆر فێستیڤاڵی تریش.

-پرۆژەی نوێی شیعریت هەیە؟
جارێ هیچ پرۆژەیەكم لەبەردەستا نییە بەڵام، پشت بەخوا لەداهاتوودا پرۆژەم دەبێت.

PUKmedia  دیمانەی.. رێباز حەسەن كەڵهوڕیی






ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket