riklam

قائیمقامی سلێمانی: ناهێڵین كێشه‌ی سوته‌مه‌نی دروست ببێت

کوردستان 11:37 AM - 2021-10-17

قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دا له‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی كه‌می و گرانی غازی شل به‌رده‌وام نابێت و له‌ چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ 17/10/2021 له‌ میانی سه‌ردانی نوێنه‌ری خاوه‌ن سیتییه‌كانی ناو شار بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی، باسیان له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕ و گرانبوونی نرخی غازی شل (LPJ) كرد كه‌ بارگرانی بۆ دروستكردوون، له‌ میانی كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك دروست بووبێت به‌هۆی پرۆسه‌ی چاكسازییه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای داناغازه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ بڕی به‌رهه‌مهێنان به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م كه‌میكردووه‌.

وتیشی: كێشه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕی به‌رهه‌مهێنان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket