riklam

مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌

کوردستان 11:33 AM - 2021-10-17

مامۆستایانی وانه‌بێژ ماوه‌ی 8ڕۆژ بایكۆتی ده‌وامیان ڕاگه‌یاندووه‌ و ئه‌مڕۆ بۆجارێكی تر له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌ و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن تاوه‌كو داواكرییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌بایكۆت كردن به‌رده‌وام ده‌بن.

كاروان فیزیك نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌ PUKmedia ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی 8 ڕۆژه‌ گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێن، بایكۆتیش ده‌وامیشمان ڕاگه‌یاندووه‌ و ماوه‌ی 8ڕۆژه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیشمان كردوه‌.

وتیشی: ئێمه‌ وه‌ك مامۆستایانی وانه‌بێژ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ وانه‌ به‌ خوێندكاران ده‌ڵێینه‌وه‌ كه‌ بۆهه‌روانه‌یه‌ك بری 3هه‌زار دینار وه‌رده‌گرین كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ زۆر كه‌مه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین بكرێینه‌ هه‌میشه‌یی.

فیزیك ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ بایكۆت و گردبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو داواكارییه‌كانمان جێ به‌جێ ده‌كرێت.

له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 22هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ هه‌یه‌و زۆرینه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ش به‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ون.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ:شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket