riklam

گرانبوونی سووتەمەنی نیگەرانی شۆفێرانی لێدەكەوێتەوە

کوردستان 10:40 AM - 2021-10-17

لە بەردەم بینای قائیمقامییەتی سلێمانی شوفێرانی پاس لەهێڵەكانی ناوشار گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و بەپاسەكانیان رێگەی قائیمقامییەتیان داخست.

شوفێران رایدەگەیەنن، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین زیانێكی زۆر بەر ئێمەی شۆفێر كەوتووە، ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژبەڕۆژ نرخی بەنزین روو لە بەرزبوونەوە دەكات.

شوفێران ئەوەشیان راگەیاند: لە گردبوونەوەی بەردەوام دەبین تاوەكو حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بێنە سەرخەت و نرخی بەنزین كەم بكەنەوە.

ئەوان داواشیان كرد:  سلێمانی جوانی خۆی نیشان بدات و جیاواز لەشارەكانی تر لێپرسراوانی شارەكە  نرخی بەنزین داببەزێن چونكە، لەگەڵ ئەوەی بەنزین نرخەكەی بەرزبووەتەوە نرخی سەرنشین وەك خۆیەتی ئەوەش وای كردووە تەنها زیان بەر ئێمەی شۆفێر بكەوێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ نرخی یەك لیتر بەنزینی سوپەر بە هەزار و 50 دینارە و لیترێك بەنزینی موحەسەن بە هەزار دینار و لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 900 دینارە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket