riklam

گرانبوونی سوتەمەنی فەڕەنسيەكانی هێنایە سەرشەقام

جیهان 09:37 AM - 2021-10-17

لە پاریس سەدان خۆپیشاندەر دژی گرانبوونی كەرتی تەندروستی و زیادكردنی نرخی سوتەمەنی ھاتنە سەر شەقامەكان.

لە پاریس سەدان خۆپیشاندەر كە ئەندامانی بزوتنەوەی ھێلەك زەردەكانشیان تێدایە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی گرانبوونی كەرتی تەندروستی و زیادكردنی نرخی سوتەمەنی رژانە سەر شەقامەكان.

نیجە بن فەرهات رێكخەری سەرەكی گردبوونەوەكە رایگەیاند: ھێلەك  زەرد و هاووڵاتیان تووڕەن لە بڕیارەكانی كەرتی  تەندروستی و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی چونكە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی كارەبا و گاز.

PUKmedia ئەركان شاوازی
سەرچاوە.. rtintl RT

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket