ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردی له 27 ـه‌مین ساڵیاده بێنازه‌كه‌ی ئۆغركردنی
ئەدەب و هونەر 11:55 PM - 2021-10-16
هه‌ولێر واته كانگه‌ی مێژوو كانگه‌ی كوردایه‌تی كانگه‌ی هونه‌ركانگه‌ی حه‌یران، هه‌ركه باسی حه‌یرانیش دێته‌گۆڕێ، بێ یه‌ك و دوو هزر و بیرمان بۆ تاكه شاسوارێكی ئه‌م بواره ده‌چێت كه ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردییه، كاك عاره‌ب عوسمانی هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت "هه‌ولێر واته ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردی، ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردیش واته هه‌ولێر"، كه‌چی به‌داخه‌وه له تواناماندا نیه یادێكی شایسته‌ی بكه‌ینه‌وه!
ئه‌مڕۆ یادی 27 ساڵه‌ی كۆچكردنی كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندێكی كورده، ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردی به گه‌واهی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی بواری هونه‌ر و هونه‌ردۆستانه‌وه، مانگێكی دره‌وشاوه‌ی هونه‌ری گۆرانی و موزیك و مه‌قام و لاوك و حه‌یران بوو، خاوه‌ن ده‌نگێكی زوڵاڵ و ڕه‌سه‌ن و هه‌ناسه‌یه‌كی درێژ و چه‌هچه‌هه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو، هونه‌ردۆستان و دۆستانی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن، یادگاری نه‌پساوه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌وه هه‌یه، ئێستاش له‌گه‌ڵ گوێبیستی گۆرانی و لاوك و حه‌یرانه‌كانی، فرمێسكی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی ده‌بارێنن، تا ئێستاش حه‌یران و گۆرانی و به‌رهه‌مه‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه دووباره ده‌گوترێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر نیشانه‌یه‌ك بێت، ئه‌وا نیشانه‌ی به‌پێزیی و ره‌سه‌نایه‌تیی و سه‌ركه‌وتوویی به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی، 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگێكی هه‌رمانی نه‌مر له رۆژێكی خه‌مباری پایزدا ماڵئاوایی لێكردین، دوای به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نێكی پڕ تاڵی و نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشی و ئازاردا، له‌نێو ئاپۆڕه‌ی خۆشه‌ویستان و هه‌واداران و دڵسۆزانیدا راسپارده‌ی ره‌وه‌زه‌كانی خاكی هه‌ولێر و كوردستان كرا.
ره‌سوڵ بێزار گه‌ردی چریكه‌یه‌كی به‌سۆز، لوتكه‌یه‌ك له هه‌ست و خۆشه‌ویستی و نیشتیمان په‌روه‌ریی، خزم و مرۆڤدۆست، پشت و په‌نای هاوڕێ و برا و هاوه‌ڵانی، نه‌فسێكی به‌رزی هه‌ڵۆئاسا، گوڵێكی بۆنخۆش كه هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ بۆن و به‌رامی به‌ده‌وروبه‌ریدا بڵاوده‌بێته‌وه، به‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی گه‌وره رێده‌كات، كانگایه‌كی له‌بن نه‌هاتووی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی، له حه‌یران و لاوك و مه‌قام و گۆرانی و سرود و هۆنراوه و ئاوازی به‌جۆش، تا ئێستاش هونه‌رمه‌ندان له كانیاوه‌كه‌ی ده‌خۆنه‌وه، زاتێك لێوان‌لێو له پێشه‌نگی و ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنان، شۆڕشێك له گۆڕانكاری و داڕشتنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ده‌قی حه‌یران و مه‌قام و گۆرانیدا، رێبازێكی تایبه‌ت و قوتابخانه‌یه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندانی دوای خۆی، كه لێیه‌وه فێری ئه‌لف و بێی حه‌یران و مه‌قام و هونه‌ری ره‌سه‌ن ده‌بن، هونه‌رمه‌ندێكی بلیمه‌ت و داهێنه‌ر و پێشه‌نگ، له بواری گۆرانی و موزیكی كوردی پر به پێستی وشه مامۆستا، مامۆستا له ئیتیك و له ڕه‌وشت و له هه‌ڵسوكه‌وت و له هونه‌ر...، مامۆستایه‌ك كه به‌بێ فێركار، مامۆستایه‌كی خۆڕسك به به‌هره‌مه‌ندی و به‌خششی خواوه، مامۆستایه‌كی خاكی و بێ فێز، خۆشه‌ویست لای هه‌مووان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی شاره‌زای بوون و ده‌یانناسی، له‌به‌ر شیاویی و ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه زۆرانه‌ی بێزار گه‌ردی، پێویسته مامۆستایان و شاره‌زایانی هونه‌ری موزیك و گۆرانی، زیاتر بایه‌خ به‌م هونه‌رمه‌نده و به‌رهه‌مه‌كانی بده‌ن، و زیاتر توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامبده‌ن.
بێزار گه‌ردی هونه‌رمه‌ندێكی هێنده پڕ به‌رهه‌م بوو، به‌رهه‌مه‌كانی فۆلكلۆری كوردیان ده‌وڵه‌مه‌ندكرد، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هونه‌رمه‌ندانی دوای ئه‌و، له‌لایان ئه‌سته‌مه كه جیاوازی له نێوان به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و و به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییه‌كاندا بكه‌ن.
بێزار گه‌ردی هونه‌رمه‌ندێكی فره‌به‌هره بوو، شاعیر به‌خۆی هۆنراوه‌ی بۆ زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی ده‌هۆنیه‌وه، ئاوازدانه‌رێكی به‌سه‌لیقه به‌خۆی ئاوازی بۆ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی خۆی داناوه، مه‌قامزانێكی داهێنه‌ر، به‌خۆی هۆنراوه‌ی نوێی بژارده‌ده‌كرد و به مه‌قام ده‌یچڕین، هۆنراوه‌ی نیشتیمانی و به‌رگری به شێوازی مه‌قام چڕیوه و داهێنانی تۆماركردووه، پاشای حه‌یران، كه مه‌قامێكی كوردییه، داهێنه‌ر و رچه‌شكێن بووه له‌م بواره‌دا، به‌خۆی حه‌یرانی نووسیوه، و بێجگه له مه‌قامی به‌یات (به‌یاد) له‌سه‌ر مه‌قامی حیجاز و سه‌باش هه‌وڵی یه‌كه‌می داوه، و حه‌یرانی سه‌ركه‌وتووانه گوتوه، هه‌روه‌ها حه‌یرانی له شێوه‌ی سێ به‌ندییه‌وه، به‌ره‌وپێش بردووه، و له شێوه‌ی چواربه‌ندی و پێنج به‌ندیش نووسیوه و گوتووه، كه پێشتر ئه‌وه نه‌كراوه...هتد.
یادی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده به‌خێربێ، و سه‌ری رێز بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته بێ وێنه‌یه‌ی داده‌نه‌وێنین، به‌چاوی پڕ له رێز و خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌ڕوانینه به‌رهه‌مه ره‌سه‌نه‌كانی، سڵاو له گیانی پاك و به‌رزه‌فڕی، هیواخوازین له به‌هه‌شتی بێ وێنه، بحه‌سێته‌وه.
هه‌ندرێن خۆشناو
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22