riklam

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌

عیراق 11:21 PM - 2021-10-16

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كه‌ له‌سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ شیعیه‌كان جگه‌ له‌موقته‌دا سه‌در پێكدێت، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیان ره‌تكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند، به‌رپرسیارێتی ته‌واوی شكستی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و خراپی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كۆمسیۆن و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر رێڕه‌وی دیموكراسی و كۆده‌نگی گشتی ده‌بێت.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌ له‌لایه‌نه‌ شیعه‌كان جگه‌ له‌ ره‌وتی سه‌در پێكدێت، دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ له‌ماڵی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چو له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عیراقی ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئومێدمان وابو كه‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیه‌ گه‌ورانه‌ی له‌ماوه‌ی ژماردن و دوای ژماردنی ده‌نگه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌نجامیدا ڕاستبكاته‌وه‌، به‌ڵام دوای سوربون له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌، به‌ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان راشیگه‌یاندووه‌، به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و شكسته‌ی هه‌ڵبژاردن و خراپی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كۆمسیۆن، كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر رێڕه‌وی دیموكراسی و كۆده‌نگی گشتی ده‌بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket