riklam

سروه‌ی ئیبراهیمی: تابلۆكانم بۆ منداڵانی ئۆتیزم ده‌فرۆشم

ئەدەب و هونەر 02:23 PM - 2021-10-16

سروه‌ عه‌لی ئیبراهیمی ،ساڵی 1986له‌ شاری مهابادی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌دایكبووه‌.له‌ساڵی 2005ده‌ست ده‌كات به‌هونه‌ری شێوه‌كاری و خاوه‌نی سه‌دان تابلۆیه‌و به‌شداری چه‌ندین پێشانگای شێوه‌كاری كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ئاشنایه‌تی به‌كاری شێوه‌كاری سروه‌ بۆ  PUKmediaوتی: ئه‌وه‌ حه‌زی منداڵیم بووه‌ كاتێ له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم پورم شێوه‌كار بوو له‌تابلۆكانی ورده‌بوومه‌وه‌و هانده‌رم بوو تابتوانم ڕۆژێك منیش ببمه‌ شێوه‌كارو سوپاس بۆخوا به‌ئاواته‌كه‌م گه‌یشتم .
ده‌رباره‌ی به‌شداربوونی له‌چالاكی پێشانگاكاندا وتی :به‌شداری زیاتر له‌ 47پێشانگام له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران كردووه‌و تابلۆكانیشم فرۆشتووه‌ته‌وه‌و به‌دڵی هاووڵاتیان و كڕیاره‌كان بووه‌ كه‌تابلۆكانم گوزارشتن له‌جیهانی منداڵان و ژنان و نیوه‌ی داهاته‌كانم به‌خشیووه‌ته‌ منداڵانی توشبوو به‌ئۆتیزم.

PUKmedia ئا / ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket