}

لەهەولێر کەسێکی تر کوژرا

کوردستان 09:28 PM - 2021-10-14

پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو کەسەی ئێوارە لە نزیک پردی سەیداوە تەقەی لیکرا رونکردنەوە دەدات و دەڵێت گیانی لەدەستداوەو بکوژەکەش دەستگیرکراوە.

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

ئەمڕۆ سەعات (٦)ی ئێوارە لە شەقامی (٣٠) مەتری نزیک پردی سەیداوە ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوودەدات و لە ئەنجامدا کە سێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (٦٩) ساڵ سێ گوللـەی بەردەکەوێت گیان لەدەست دەدات و تۆمەتباریش لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات،

دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە  توانرا شوناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن (٦٧) ساڵ لەکاتی ئێستادا دەستگیر کراوە کە هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا،

بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بکرێت ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket