riklam

گەرمیان.. مینێک لەسەر روباری سیروان پوچەڵکرایەوە

کوردستان 08:52 PM - 2021-10-14

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤/١٠/٢٠٢١، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان مینێکی دژە تانکی پووچەڵ کردەوە. 

ئەم مینە کە بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایش هەواڵی لەسەر دراوە لە رۆخی رووباری سیروان و لە نزیك کارگەکانی ششتنەوەی چەو و لم لە نزیك گوندی عیسایی دۆزراوەتەوە. 

ئەم مینە لە جۆری (VS 2.2)  ودروستکراوی وڵاتی ئیتالیایە کە بە گشتی لە سەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران چێندراون و بە هۆکارێکی نەزانراو لە چەمی سیروان گیرساوەتەوە.

 

PUKmedia زمناکۆ یەحیایی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket