riklam

لەهەولێر تەقە لەکەسێکی تر کرا

کوردستان 08:12 PM - 2021-10-14

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤/١٠/٢٠١٢١ لە نزیک پردی سەیداوەی شاری هەولێر، تەقە لە کەسێک کرا و بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسە بەسەختی بریندرابووە.

کەسێکی نزیک لە رووداوەکە بە PUKmedia ی راگەیاند؛ دوای ئەوەی گوێمان لەتەقەیەکی زۆر بوو دواتر بۆمان دەرکەوت کە کەسێک برینداربووە، دواتر بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

هەر ئەو کەسە پێی راگەیاندین بەگوێرەی قسە و باسی ناو قەرباڵغیەکە  تەقەکردنەکە بە مەبەستی کوشتن بووە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشنە شوێنیەکە و بڵاوە بەو خەڵکە کرا کە لەوێ کۆبوبونەوە.

جگە لە زانیارییە سەرەتاییەکان پۆلیس هیچ لێداونێکی لەبارەی ئەو رووداوە نەداوە، هاوکات دیار نیە ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە کوژراوە یان هەر بە برینداری ماوەتەوە. 

جێی ئاماژەیە سێ رۆژە لەهەولێر. سێ رووداوی تەقەکردن روویداوە، جگە لەوەی ئەمڕۆ لە بنەسڵاوە و شەهیدانی سێتاقان تەقە کراوە بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە کەلەلایەن شوفێری تەکسیەکە تاوانەکە ئەنجامداوە.

 

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket