riklam

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی گەنجەکە دەستگیرکرا

کوردستان 07:54 PM - 2021-10-14

لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایشی سلێمانی بکوژی کارمەندە ئەمنیەکەی یەکێک لە سیتیەکانی سلێمانی دەستگیردەکات.

راگە‌یە‌ندراوێك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی-یە‌وە‌

پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بەڕێز  ( قوباد تاڵە‌بانی ) 
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی. 
 لە‌گە‌ڵ رێزدا 

 

PUKmedia بە‌ڕێوە‌بە‌رايه‌تی ئاسایشی پاريزگاى سليمانى *

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket