riklam

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: بكوژی گەنجەكەی سلێمانی دەدەینە یاسا

کوردستان 05:45 PM - 2021-10-14

نووسینگەی  لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە رووداوەكەی شەوی رابردووی دەروازە سیتی كە بووە هۆی كوشتنی گەنجێكی تەمەن 31 ساڵ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بكوژەكە كەسێكی ناسراوە و ناو ناونیشانی زانراوە و راپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا وردەكاری زیاتر دەخەنەڕوو.

دەقی راگەیەنراوەكە:
سەبارەت بە رووداوەكەی شەوی رابردووی دەروازە سیتی كە بە داخەوە بووە ھۆی كوشتنی كارمەندی سیكۆرێتی بە ناوی (ه.م.ك) لەدایك بووی ساڵی 1990 دانیشتوی گەڕەكی شەكرەكە.
كە لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەیدا لە گەڵ كەسێك دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەوكەسە بە دەمانچە ھێرش دەكاتە سەری و برینداری دەكات بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات،  بكوژی تاوانبار كەسێكی  ناسراوە و ناو ناونیشانی زانراوە، لە دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكانمان لە هەوڵی دەستگیركردنی بكوژەكەدان تا راپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لە كاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری زیاتر دەخەینەڕوو.

PUKmedia نووسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket