}

بانكی ناوه‌ندی عیراق مامه‌ڵه‌كردن بۆ بیتكۆین-ه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

عیراق 05:22 PM - 2021-10-14

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های دراوی بیتكۆیندا، بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنی ئه‌و دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات .

بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، كه‌ له‌پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له‌ ئینته‌رنێت بڵاویكردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو، كه‌ مامه‌ڵه‌ پێوه‌كردنی دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌نێویشیاندا بیتكۆین مه‌ترسیه‌كی زۆریان له‌سه‌ره‌، له‌نێویاندا ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ فێڵكردن و هاككردنی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ بانكی ناوه‌ندی پاڵپشتی له‌ گشتاندنی نوسراوێك ده‌كات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنی ئه‌و دراوه‌ و لێپرسینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌شی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كه‌ن، به‌پێی به‌نده‌كانی یاسای سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ كه‌ له‌ساڵی 2015دا ده‌كراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی بانكی ناوه‌ندی دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ته‌نها له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پیوه‌ده‌كرێت بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ بوونێكی ماددی هه‌بێت و ته‌نها له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێتیشه‌وه‌ بۆ كڕین و فرۆشتن به‌كاردێت و به‌كارهێنه‌ریش ده‌بێت خاوه‌نی كارتی بیتكۆین بێت.

پاڵپشتییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراق بۆ قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنی دراوی بیتكۆین له‌ كاتیكدایه‌ ئێستا زۆرێك له‌ مامه‌ڵه‌كارانی دراو داوا ده‌كه‌ن بانكه‌كه‌ خۆی هاوشێوه‌ی ئه‌و دراوانه‌ دراوێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌یان ده‌ربكات به‌و پێیه‌ی ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی عیراق و بازرگانان مامه‌ڵه‌ به‌ دراوی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ ده‌كه‌ن و جیهانیش له‌رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ به‌ره‌و پێش ده‌چێت.

PUKmedia بانكی ناوه‌ندی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket