}

عه‌بادی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن ده‌كات

عیراق 05:01 PM - 2021-10-14

سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی نه‌سر، په‌یامێك ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و داوا ده‌كات ئه‌و كێشانه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌ دوای پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن دروستبوون و بوونه‌ته‌ مایه‌ی ئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه‌.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه‌، گرنگتر له‌ سه‌ركه‌وتن و شكستی ھه‌ڵبژاردن پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كریزی نیشتمانیی و چاكسازی سیستمی سیاسییه‌، ھه‌ر جۆره‌ پۆلێنكارییه‌كی سیاسی كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر یه‌كریزی گه‌ل و سه‌لامه‌تی سیستمی گشتی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.

عه‌بادی رونیشیكردوته‌وه‌، ھه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ھه‌ڵبژاردن روون و راشكاوانه‌یه‌ كه‌ نابێت بخرێته‌ ژێر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌یی، له‌ سه‌ره‌تای سه‌رھه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی ساڵی 2019 ش داوای ھه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی پاكیان كردوه‌ كه‌ دادپه‌روه‌ری به‌دیبھێنێت و متمانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سیستمی سیاسی، له‌گه‌ڵ پیرۆزبایشیان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردن ره‌خنه‌یان له‌ پشێوی رێكاره‌كانی كۆمسیۆن ھه‌یه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی دروستكردنی ئاڵۆزی.

سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی نه‌سر راشیگه‌یاندوه‌، پشتیوانی ھه‌موو بانگه‌وازه‌كانی ھێوركردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ھه‌موان، داواشی له‌ كۆمسیۆن كردووه‌ ئه‌و كێشانه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌ كه‌له‌ پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردندا ده‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته‌ مایه‌ی ئاڵۆزكردنی ره‌وشی گشتی.

PUKmedia  راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket