riklam

خاتوو شاناز: گرنگی بەزیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی بدرێت

ی ن ک 02:56 PM - 2021-10-14

لەوتەیەكیدا لەمیانی سازدانی حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ئەمڕۆ 14/10ی 2021، خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی پێویستی ئاوڕدانەوەی لە كەرتی كشتوكاڵ بۆ زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی دووپات كردەوە.

لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: سەرباری بارودۆخی پڕ قەیرانی ئەمساڵ لەكۆرۆنا و وشكەساڵی خۆشحاڵم ئەمساڵ بەرهەمێكی زیاتری بەرهەمی جوتیارانی خۆمان دەبینم.

سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: هیوادارم لە سەرتاسەری كوردستان زیاتر ئاوڕ لە بەرهەمە خۆماڵییەكان بدرێتەوە و هاوكاری جوتیاران بكرێت بۆ دابینكردنی شوێن و هەڵگرتنی بەروبوومەكانیان، جگە لەهەوڵدان بۆ ساغ كردنەوەی ئەم بەرهەمانە لەبازاڕەكانی دەرەوەدا لەنێویاندا بەرهەمە خۆماڵییەكانی وەك هەنار، هەنگوین و گوێزی هەورامان.

وتیشی: هیوادارم وەزارەتی كشتوكاڵ لەسەر ئەو هەوڵانەی بەردەوام بێت بۆ پشتیوانی كردن لەجوتیاران و بەدەنگەوە چوونی داواكارییەكانیان، لەپێناو زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی، بەپێویستیشی زانی كە كاربكرێت تا كەرتی تایبەت زیاتر پاڵپشتی كەرتی كشتوكاڵی بكات.

جێی باسە حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بەچاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجەوە رێكخراوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket