riklam

قائیمقامیەتی سلێمانی چەند شوێنێک دادەخات

کوردستان 02:41 PM - 2021-10-14

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەمونی دڵی چوارچرا و گۆشتفرۆشی باخان بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکان دادەخات.

بەپێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە (2021.10.14) بەهۆی بەکارهێنانی ماجیک بۆ گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی بەبێ پشکنین لەبری مۆری کوشتارگە کە لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا سەردەبڕرێن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشتنی باران لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی دادەخات.

یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی گۆشتفرۆشی باران، خاوکردنەوە و فرۆشتنی گۆشتی بەستوە بە نرخی فرێش بەهاوڵاتیان، ئەوەش فێڵی بازرگانییە و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە رێگری لێدەکرێت و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشتنی باران دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە (2021.10.14) بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستییەکان بەتایبەتی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت فڕنی سەمونی دڵی چوارچرا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی داخست.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket