riklam

بەرهەمی جوتیارانی هەرێم رەوانەی ناوچەكانی عیراق دەكرێت

ئابوری 02:17 PM - 2021-10-14

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقی رێككەوتنێكیان بۆ ناردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی هەرێم ئەنجامدا لەڕێگەی كۆمپانیای گشتی پێداویستییە كشتوكاڵییەكانی عیراق بنێردرێتە باشورو ناوەڕاستی عیراق. 

وەزارەتی كشتوكاڵ  سەرقاڵی ئامادەسازیە بۆ كردنەوەی پێشانگایەكی كشتوكاڵی و بەروبومی ئاژەڵی لە هەولێر، ئەم پێشانگایە بەهاوبەشی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی فیدراڵ بەڕێوەدەچێت بۆ مەبەستی ئاشناكردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەماهەنگی و زیادكردنی بڕی بەروبومی كشتوكاڵی لە نێوان هەردوو وەزارەت و بەشداریكردنی جوتیاران و خاوەنكار و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق و هەرێمی كوردستان .

بڕیارە پێشانگاكە رۆژی 3ی 11ی 2021 بكرێتەوەو ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.

PUKmedia سەرباز محەمەد – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket