به‌كره‌جۆ.. له‌سه‌ر زیاده‌ڕۆیی 60 كه‌س ده‌درێنه دادگا
کوردستان 01:46 PM - 2021-10-14
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ ئامار‌و كاروچالاكیه‌كانی یه‌ك مانگی رابردووی راگه‌یاند له‌و ماوه‌یه‌ش چه‌ندین كه‌س دراونه‌ته دادگا و ده‌ستگیر كران و ھه‌روه‌ھا چه‌ندین خانوو كه زیاده‌رۆییان كردووه ڕوخێندراون، به‌رێوه‌به‌ری ناحییه‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات" به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ھیچ زیاده‌رۆییه‌ك ئه‌نجام نه‌درێت".
عوسمان شارباژێڕی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گه‌وره‌كان كه پێكدێت له ٥٢ كه‌رت و زیاتر له ٩٢ گوند، ئه‌و گوندانه‌ش نزیكن له شاره‌وه ئه‌وه‌ش وایكردووه چاوی زۆری له‌سه‌ر بێت بۆ دروستكردنی خانوو به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی ، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌شدا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كانی به‌كره‌جۆ و لیژنه‌كانی زیاده‌ڕۆیی و به‌ھاوكاری ھێزه ئه‌مینه‌كان و ئه‌و لیژنه‌یه‌كی كه بریكاری وه‌زیری ناوخۆ لیوا چه‌تۆ پێكیهێنا بۆ رێگری كردن له‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كه له‌به‌شێك له گونده‌كان ئه‌نجامده‌دران ، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ٥ ھه‌یكه‌لی خانوو لابراون كه به زیاده‌ڕۆیی دروست كراون. ھه‌روه‌ھا ١٥ بناغه‌ی خانوو كه به نایاسایی دروست كراون و لابردنی ٢٨ سیاج كه ئه‌وانیش به نایاسایی دروست كراون و لابردنی ٢٥٠ ریكلامی نایاسایی و ھه‌روه‌ھا لابردنی ١٩ گه‌وڕی ئاژه‌ڵداری كه ئه‌وانیش به‌نایاسایی دروست كراوون و ٢٤ ده‌ستگیڕی نایاسایش لابراون ،١١ دوكانیش داخراون به‌ھۆی سه‌رپێچی كردنه‌وه ، ھه‌روه‌ھا ٢٥٠ كار راوه‌ستێنراون له‌كاتی سه‌رپێیدا ، پاشانیش ھه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بڕی ٩سه‌د ھه‌زار دینار غه‌رامه تۆمار كراوه ".
وتیشی: ھه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا شاره‌وانی تاسڵوجه ٨٦ كه‌سیان رووبه‌روی دادگا كردوه‌ته‌وه و ١٥ خانووه سیاجیان كه به‌نایاسایی دروست كراون روخاندووه ، ٢٠ كه‌پر و عه‌ره‌بانه‌یان لابردووه كه ئه‌وانیش شوێنی نایاسایی كاریان كردووه ، و له سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی راپه‌رینیش له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ٢٣ كه‌س دراون به دادگا و ٨ كه‌سیش ده‌ستگیر كراون و ١٦ سیاج و باخیان لابردووه".
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" گونده‌كانی تووه‌سپی و عه‌زیز ئاوا چاوی زۆریان له‌سه‌ر و زۆرترین خانووی نایاسای تێدا دروست ده‌كرێت بۆیه به‌رده‌وام ھێزه ئه‌منیه‌كان و ئه‌و لیژنه ئه‌منییه‌ی كه دروست كراون به‌شه‌و به‌رۆژ چاودێری ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن تاوه‌كو زیاده‌رۆی دروست نه‌بێت بۆیه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، زیاتر له ٤٠ خانوو روخێندراون و ٦٥ كه‌سیش دراون به دادگا و ھه‌روه‌ھا له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستانیشه‌وه ٢٠ كه‌س دراون به‌دادگا".
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
وێنه/ جه‌عفه‌ر جه‌لالی
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27