}

به‌تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

کوردستان 12:18 PM - 2021-10-14

مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌ به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی كه‌سێك تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

پۆلسی سلێمانی راگه‌یاندوه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵ هاووڵاتییه‌ك له‌ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كوژراو بكوژه‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه‌ به‌پێی مادده‌ی 406 بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبار (م، ن، ك) ده‌ركرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردرا بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا شوێنی تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی  خۆی حه‌شار دابوو، توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌و دوای ته‌واوكردنی ڕێكار یاساییه‌كان، تۆمه‌تبار ڕاده‌ستی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket