}

سێ مه‌لەوانگه‌ له‌ سلێمانی داده‌خرێن

کوردستان 11:39 AM - 2021-10-14

لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی سلێمانی له‌ مانگی ڕابردودا 128 شوێنی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له‌چوارچێوه‌ی ھه‌وڵه‌كانی بۆ چه‌سپاندنی ڕێنماییه‌كان له‌ڕووی ته‌ندروستی و یاسایی و وه‌رزشییه‌وه‌، لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی سلێمانی ١٢٨ شوێنی جیاجیای به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.
له‌و سه‌ردانانه‌دا دوای پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌، ١١ پسوله‌ی سه‌رپێچی بۆ چه‌ند شوێنێك كردووه‌و ١٠ شوێنی دیكه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

ھه‌روه‌ھا به‌ھۆی سه‌رپێچی ڕێنمایی و ڕێساكانی كاركردنه‌وه‌ ٣ شوێن سزای داخستنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌. 

ئه‌و ڕێكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بووه‌، واته‌ له‌ ١ی ٩ تا ٣٠ی ٩ی ٢٠٢١.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket