riklam

بەپێكەوەبوون و یەك دەنگی..

بیروڕا 11:38 AM - 2021-10-14

بەپێكەوەبوون و یەك دەنگی قەوارەی هەرێم لە بەغدا
پێگەی كورد بەهێزتر دەكات و زامنی سەركەوتنی هەرێمە

روون و ئاشكرایە كە بارودۆخی عیراق گەیشتە ئەو ڕادەیەی  كە بیر لە هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێتەوە دەرئەنجام بۆ ڕزگاربوونی عیراق لەو تەنگ و چەڵەمەیەی كەتێی كەوتبوو بڕیار درا كە لە ١٠/١٠ /٢٠٢١ هەلبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت و ئەنجام درا. 
ئێستاو دوای پەسندكردن و مەراسیمی سوێندخواردنی كاندیدە دەرچووەكان بەپێ ی پەیڕەو هەنگاوەكان بەئاراستەی  پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ناوەند دەنرێت و هاوپەیمانی و ڕێككەوتنی پێش وەختە دەكرێت بۆ دابەشكردنی كێكی دەسەڵات لە نێوان ئەو هێز و لایەنانەی كە ڕێككەوتوون 

بۆیە پێویستە حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كە بوونەتە خاوەن كورسی پەرلەمانی بە دەستە جەمعی و بەوپەری هێزەوە بچنە بەغدا ،ئەمەش لەژێر ناوێكدا وەك چەتری كۆكەرەوە.

ئەمەش لەپێناو بەدیهینانی ئامانجەبەدی نەهاتووەكانی میللەتەكەمان و خەمخۆریمان بۆ خاك وخەڵكەكانمان لە  (ناوچەكێشەلەسەرەكان) و رووحی بەرزەفڕی شەهیدەكانمان و دەرئەنجام دڵخۆشی بەڕێزان (نەوە و وارس و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان)ی لێدەكەوێتەوە. 

سەرباری ئەوەش ئەم هەنگاوەپێگەی كورد لە بەغدا بەهیزدەكات و لەبەغداش خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئەو هاوپەیمانی و یەكدەنگییەی كورد دەكرێت، قەبارەی ئەو هاوپەیمانێتی یە و یەكدەنگی كورد دەبێتە گرنتی بەدەستهێنانی پشكی هەرێم لەڕووی بەركەوتەی ئینتیخابی و شایستەی كورد لە بەغدا و بەپێ ی دەرئەنجامی دواهەڵبژاردن. 

پاشان بەدانوسان و ڕاگۆڕینەوە بەركەوتە و پشكی هەرێم لە پۆستە سیادی و باڵاكان بەپێ ی قەبارەی حزب و لایەنە سیاسییەكان دابەش بكرێ لەنێوان لایەنە سیاسیەكوردیەكاندا.      
ئاشكراشە كە هیچ لایەنێكی سیاسیش ناتوانێت بەتەنها نوێنەرایەتی قەوارەی هەرێم بكات لەبەغدا. 

بەندە ماوەی ئەرك و لێپرسراوێتیم لە لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدا زیاتر هەست بەزەروورەتی بوونی هاوپەیمانی حزب و لایەنە سیاسییەكوردیەكان دەكەم لەبەغدا.

              
پۆڵای شەهیدسیروان تاڵەبانی 
لێپرسراوی مەڵبەندی11ی ڕێكخستنی گەرمیان
2021/ 10 / 13

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket