}

سلێمانی.. شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 11:12 AM - 2021-10-14

له‌شاری سلێمانی و له‌بینای كارگه‌ی كۆنی جگه‌ره‌كه‌، به‌دروشمی هه‌نگ و هه‌نگوین چاره‌سه‌رن، به‌چاودێری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی هه‌نگوین سازكرد و بریاره‌ ماوه‌ی 4ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بیت.

لوقمان عومه‌ر شه‌ریڤ یه‌كێك له‌سه‌رپه‌شتیاری فێستیڤاڵ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ئه‌مڕۆوه‌ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین له‌شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردووه‌ و ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر له‌ 25هه‌نگوان به‌شداریان كردووه‌.

وتیشی: ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ساڵانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت گرنگی خۆی هه‌یه‌ و هه‌نگه‌وانان ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه‌.

لوقمان عومه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" ساڵانه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌نگوین له‌كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه‌  ده‌توانێت پێداویستی ناوخۆی به‌زیادیشه‌وه‌ پڕبكاته‌وه‌، به‌ڵام هاورده‌كردنی هه‌نگوین له‌ ووڵاتانه‌وه‌ زیانێكی زۆری له‌ ئێمه‌ی هه‌نگه‌وانان داوه‌.

عومه‌ر ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی ڕابردوو به‌هه‌وڵی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕێگری كرا له‌هاورده‌كردنی هه‌نگوینی وڵاتان كه‌ ئه‌مه‌ش سودێكی باشی هه‌بوو بۆ ئێمه‌ی هه‌نگه‌وانان. 

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی 
وێنه‌/ جه‌عفه‌ر جه‌لالی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket