فه‌ره‌نسا.. به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی مزگه‌وتێك داده‌خرێت
جیهان 10:56 AM - 2021-10-14
دوێنێ چوارشه‌ممه 13ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ ، پارێزگای شاری ( ئه‌للۆن ) سه‌ر به ناوچه‌ی ئیداری ( ساخت) هه‌ستا به‌داخستنی مزگه‌وتی ئه‌و شاره كه جێگای هامووشۆكردن و سه‌ردانی 300 موسڵمانی ئه‌و شاره بوو .
هه‌ر له‌م مزگه‌وته‌شا ، خوێندنگه‌یه‌كی قورئانی هه‌بووه ، كه 110 منداڵی له‌خۆگرتوه، یه‌كێك له‌وانه‌كانیان باس له جیهاد و چه‌ك و ڕه‌وای خه‌باتی چه‌كداری ئیسلامی و ته‌لقین بووه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌م خوێندنگه‌یه‌ش داخرا .
شاری ( ئه‌للۆن ) شارێكی میللیه و ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا و ژماره‌ی دانیشتوانی 11 هه‌زار كه‌سه، ئه‌مڕۆ دوایی پرۆسه‌یه‌كی یاسایی له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناخۆی فه‌ره‌نسا ( گیراخ دارمه‌ننان)، پارێزگای ئه‌و شاره ئه‌و مزگه‌وته‌ی داخست، هۆكاری داخستنیشی به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان له زمانی ( گابریه‌ل ئاتال ) زمان حاڵی حكومه‌ت وتی، ( ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رمونیان نین به‌رامبه‌ر ئیسلامی تووندڕه‌و، هه‌روه‌ها زۆر توندوتیژین به‌رامبه‌ر تووندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان ).
ووتیشی: كاتێك هێرش ده‌كه‌رێته سه‌ر كۆمار ، پێویسته وه‌ڵامێكی توندمان هه‌بێت ، هه‌ر بۆیه داوای داخستنی ئه‌و مزگه‌وته‌مان كرد ، ئه‌م داخستنه له سۆنگه‌ی یاسای ئاسایشی ناوخۆ و خه‌بات دژی تیرۆریزم هاتوه ،كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا په‌سه‌ند كرا له په‌رله‌مان.
پارێزگاری ناوچه‌ی ئیداری ( ساخت ) یش لای خۆیه‌وه له ڕاگه‌یاندنێكی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته ، بۆمان ئاشكرا بووه كه ژماره‌یه‌ك له موسڵمانی توونڕه‌و سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رادیكاڵ كه به‌لایانه‌وه ئاساییه یاسای شه‌ریعه په‌سه‌ند بكرێت به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئه‌و مزگه‌وته ده‌كه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی جیهاد و چه‌ك و مردن و شه‌هید بوون و كرداری تیرۆرستی و په‌نابردن بۆ توندوتیژی و ڕوق و كینه و جیاوازی ڕه‌گه‌ز به‌لایانه‌وه ئاساییه و پێیان ڕه‌وایه له فه‌ره‌نسا.
جێی ئاماژه‌یه، كه ژماره‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی هه‌تا ئێستا داخراون بۆ هه‌مان هۆكار بریتین له 650 مزگه‌وت ، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیمانیول ماكرۆ دا تائێستا ،10 تا 12 مزگه‌وت داخراوه، سێ‌جار زیاتر له‌ماوه‌ی حوكمی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی فه‌ره‌نسا .
له‌سه‌ر ڕینمایی و پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد ، پارێزگای ساخت ئه‌و مزگه‌وته‌ی داخست به تۆمه‌تی شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی موسڵمانه تووندڕه‌وه‌كان و وتاری ئیسلامی ڕادیكاڵ و خوێندنگه‌ی قورئانی كه وانه‌ی توندڕه‌وی ده‌ده‌ن به منداڵان.
ئیمامی ئه‌و مزگه‌وته‌ش له میدیاكاندا رایگه‌یاند: كه به‌داخستنی مزگه‌وته‌كه‌ی نیگه‌رانه‌و تووشی شۆكبووه‌و له‌لای خۆشیه‌وه داوا له دادگا ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ، هه‌روه‌ها 2 رێكخراوی مه‌ده‌نی ئسلامیش چالاكیه‌كانیان وه‌ستێنرا كه هه‌ر له‌سه‌ر ناوی یاسایی ئه‌م 2 ڕێكخراوه ئه‌و مزگه‌وته ڕێگای پێدراوه‌و دروستبووه ، به‌پێی یاسای فه‌ره‌نساش ماوه‌ی 2 مانگ مۆڵه‌ت هه‌یه لۆمه و ناڕه‌زایی داخستنی ئه‌و مزگه‌وت و قووتابخانه‌یه له دادگا داوا بكرێت .
PUKmedia حه‌مه عوسمان.. فه‌ره‌نسا
سه‌رچاوه.. رۆژنامه‌ی / لو پاریزیان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24