}

كۆرۆنا خوێندنگه‌یه‌ك داده‌خات

کوردستان 09:52 AM - 2021-10-14

له‌ قه‌ڵادزێ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش ڕێژه‌ی توشبونی مامۆستایان و خوێندكاران به‌كۆرۆنا له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌.

مه‌حمود حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌خوێندنگه‌ی ڕێنمای بنه‌ڕه‌تی له‌كۆی 18 مامۆستا 16 مامۆستامان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

وتیشی: به‌و هۆیه‌وه‌  بڕیارمان دا به‌داخستنی خوێندنگه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چوارده‌ ڕۆژ، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،  هه‌روه‌ها له‌ خوێندنگاكانی دیكه‌ش ڕێژه‌ی توشبونی مامۆستامان به‌كۆرۆنا زۆره‌.

لای خۆشیه‌وه‌ دكتۆر ئازاد ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌ڕێوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری له‌ قه‌ڵادزێ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ سه‌نته‌ری ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ شوێنێك نه‌ماوه‌و نه‌خۆشی تێدانه‌بێت و له‌هه‌وڵی زیادكردنی جێگای نه‌خۆشین.

PUKmedia  ئاراز ڕه‌سوڵ.. قه‌ڵادزێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket