}

تیرۆرستان به‌جلی سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌وڵی رفاندنی هاووڵاتیانی كورد ده‌ده‌ن

کوردستان 09:19 AM - 2021-10-14

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌سنوری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان به‌جلی سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌وڵی رفاندنی هاووڵاتیه‌كی كورد ده‌ده‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مۆبایل و ئامێری گه‌یاندنی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ داده‌گرن و به‌ وته‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌و هێرشه‌ شه‌ڕوپێكدادان دروستبوو.

غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش له‌سنووری مه‌خمورو چیای قه‌ره‌چوخ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری پاشماوه‌كانی داعش به‌جلی ده‌ربازییه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر گوندی لهێبانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌ر گه‌ڕان.

وتیشی: ئامانجی ئه‌و چه‌كدارانه‌ رفاندنی هاووڵاتیانی كورد بوو له‌و ناچه‌یه‌، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان شكستی هێناو دانیشتوانی گونده‌كه‌ رووبه‌روویان بوونه‌وه‌،  له‌ئه‌نجامدا شه‌ڕه‌ته‌قه‌ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كدارانی داعش به‌ره‌و چیای قه‌ره‌چوخ هه‌ڵهاتن.

 

ئه‌و فه‌رمانده‌ خۆبه‌خشه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه‌: هه‌ر له‌كاتی  ئه‌و هێرشه‌ی داعش بۆسه‌ر گوندی لهێنان، به‌ناوی هێزی سه‌ربازی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌سێ ماڵ ئه‌نجامداوه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مۆبایلدا گرتووه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket