}

پۆليسی كه‌ركوك بكوژێك ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان 09:12 AM - 2021-10-14

دوای چه‌ند سه‌عاتیك له‌ رووداوه‌كه‌، پۆلیسی كه‌ركوك تاوانبارێك ده‌ستگیر ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی كه‌ركوك به‌  PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه‌ دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌هه‌ستانی به‌كوشتنی كه‌سێك به‌ناوی (م.م.م) كه‌ بازرگانی ئۆتۆمبێله‌ و له‌دایكبووی 1982 .
وتیشی: رووداوه‌كه‌ له‌گه‌ره‌كی تسن له‌شاری كه‌ركوك رویداوه‌ و تاوانباره‌كه‌ دوای كوشتنی ناو براو ته‌رمه‌كه‌ی ده‌یباته‌ باخێك و هه‌ڵیده‌داته‌ ناو بیریكه‌وه‌ و پولیسی دوای ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه‌ ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ له‌ نانو بیره‌كه‌ ده‌رده‌هێنێت و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كات.
 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تاوانباره‌كه‌ په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ به‌پێ مادده‌ی 406  له‌ سزادانی عیراقی روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia ئازاد شوكر/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket