}

لێپرسراوێكی حكومی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ بۆ لایه‌نێك له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

کوردستان 08:31 PM - 2021-10-13

له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ بۆ لایه‌ن و كاندیدێكی دیاریكراو، به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێپرسراوی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و كۆتایی به‌ راژه‌كه‌شی هات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ساڵح هه‌ركی لێپرسراوی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌م بۆ كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستان فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان له‌ده‌ڤه‌ری سۆران كرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی له‌سه‌ر دروستكردم و لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا ، یه‌كه‌م له‌پۆسته‌كه‌م دوورم بخه‌نه‌وه‌، پاشانیش كۆتای به‌ راژه‌كه‌م بهێنێت.
وتیشی: راسته‌ من هه‌ڵه‌م كردوه‌ به‌بێ ویستی خۆم، له‌ په‌یجی ره‌سمی وه‌زاره‌ت له‌بێ ئاگایدا پۆستێكم وه‌ك بانگه‌شه‌ بۆ كاندیدی ناوبراو بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ئه‌و پۆسته‌م سڕیه‌وه‌و من له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه‌دا دانم به‌هه‌ڵه‌ی خۆمدا ناوه‌و پێم راگه‌یاندون كه‌ ئه‌و پۆسته‌م له‌بێ ئاگایی كردوه‌ ، نه‌ك به‌مه‌به‌ست، به‌ڵام لیژنه‌كه‌ گوێیان له‌داواكارییه‌كه‌م نه‌گرت و ئه‌و بڕیاره‌یان دا، كه‌ ته‌واو نایاسایی بوو.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆتایی به‌ڕ‌اژه‌كه‌م هێنراوه‌و نوسراوه‌كه‌ش به‌ مێژووی رێكه‌وتێكی پێش هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ بابه‌تی سیاسی.

PUKmedia بیلال به‌رزان - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket