riklam

دهۆك.. كاندیدە مردووەكە دەرنەچووە

عیراق 06:59 PM - 2021-10-13

ئەنسام مانۆئێل كاندیدی مەسیحییەكان پاش مردنی زیاتر لە دوو هەزار دەنگی بەدەستهێنا بەڵام، نەیتوانیوە كورسییەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق مسۆگەر بكات.

بڵند شاڵی لێپرسراوی دەزگای میدیایی بادینان بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای ئەوەی لە زۆربەی میدیا كوردی و عیراقییەكان بڵاوكرایەوە كە ئەنسام مانۆئێل كاندیدی مەسیحییەكان لە پارێزگای دهۆك، پاش مردنی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا بە دوو هەزار و 397 دەنگی بدەستهێناوە و توانیوێتی بە كۆتا سەركەوێت بەڵام، ئەو كاندیدە دەنگی پێویستی بۆ مسۆگەركردنی كورسی ئەنجوومەنەكە بەدەست نەهێناوە.

بەپێی بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش هەر كاندیدێك كە مردبێت یاخود بە بڕیارێك دورخرابێتەوە ئەوا دەنگەكانی هەژمار ناكرێن.

رۆژی 10-10-2021، پڕۆسەی دەنگدان لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەڕێوەچوو و تێیدا زیاتر لە 25 ملیۆن هاووڵاتی عیراق مافی دەنگدانیان هەبوو، پارێزگاكانی عیراق بە سەر 83  بازنەدا دابەشكران و 988 هەزار و 435 كەس بۆ یەكەمجار مافی بەشداریكردنیان لە پڕۆسەكەدا هەبوو.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket