riklam

وێنه‌.. گه‌نجه‌ ده‌ستگیراوه‌كانی كه‌ركوك ئازاد كران

کوردستان 04:40 PM - 2021-10-13

به‌هه‌وڵی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ردانی خالید شوانی و رێبوار ته‌ها بۆ  بنكه‌ی پۆلسی كه‌ركوك، گه‌نجه‌ ده‌ستگیراوه‌كانی شاره‌كه‌ ئازاد كران.

رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پاش په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی گه‌ره‌كه‌ كوردییه‌كان و ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی كه‌ركوك، ھه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ خالید شوانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكمان كردو سه‌رجه‌م گه‌نجه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد كران.

PUKmedia ئازاد شوكر/ كه‌ركوك


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket