riklam

به‌هه‌وڵی بافڵ تاڵه‌بانی گه‌نجه‌ ده‌ستگیراوه‌كانی كه‌ركوك ئازاد ده‌كرێن

کوردستان 02:24 PM - 2021-10-13

له‌دوای هه‌وڵه‌كانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌دوو شه‌وی رابردوودا له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركراون ئازاد بكرێن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ ئه‌منییه‌ی كه‌ركوك ده‌ڕوانین كه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا دروستكراوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: بۆ ھه‌موو لایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌دوێنێ شه‌وه‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ په‌لاماردانی ماڵی كوردو پێشێلكاری ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌ستگیركردنی گه‌نجان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا ئه‌و گه‌نجانه‌ ئازاد بكرێن كه‌ له‌كه‌ركوك ده‌ستگیر كراون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket