riklam

خالید شوانی: ڕاگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی لە كەركوك جێی قبوڵ نییە

کوردستان 01:26 PM - 2021-10-13

خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی ڕەوشی شاری كەركوك ڕایگەیاند: دەستگیركردنی هاووڵاتیان بەبێ بڕیاری دادگا دژی دەستوورە و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەسەر دۆخی كەركوك لەگەڵ مستەفا كازمی قسەی كردووە.

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا خالید شوانی و ڕێبوار تەها ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی كەركوك ڕایانگەیاند: بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەپەیوەندیدایە بۆ ئازاد كردنی دەستگیركراوەكان. 

شوانی وتیشی: راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی لە هەندێك ناوچەی كەركوك جێی قبوڵ نییە و شەوی ڕابردوو بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق قسەی كردووە بۆ ئازاد كردنی دەستگیركراوەكان . 

 ڕێبوار تەها ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی داوای كردووە بە زووترین كات دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن و بەلامانەوە گرنگ نییە دەستگیركراوەكان سەر بە چ لایەنێكی سیاسین، بەڵكوو  ئەوە گرنگە كە ئەوان كوردی كەركوكن و ئەركی ئێمەیە كە بەرگریان لێبكەین.

وتیشی: كوردی كەركوك سەر بە هەر لایەنێك بێت نابێت مامەڵەی خراپی لەگەڵدا بكرێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket