riklam

بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بەكازمییەوە دەكات و دەستگیركراوەكانی كەركوك ئازاد دەكرێن

کوردستان 11:42 AM - 2021-10-13

بەھەوڵی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای پەیوەندیكردن بەسەرۆك وەزیرانی عیراق گەنجەكانی كەركوك ئازاد دەكرێن.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەك گەنج لە كەركوك دەستگیر كران بەھۆی دروستبونی گرژی لە نێوان لایەنگرانی لایەنێكی دیاریكراو و كاروانێكی لیوای ٦١، ھێزی ئەمنی لە شەقام و گەڕەكەكانی شاری كەركوك  بڵاوەیان پێكراو ژمارەیەك گەنجیان دەستگیر كرد.

دەستبەجێ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندی بە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە كرد بۆ ئازادكردنی سەرجەم دەستگیركراوەكانی كەركوك.

PUKmedia تايبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket