}

ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا

جیهان 08:06 AM - 2021-10-13

رووداوه‌كان
1792: دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆشكی سپی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان تا ببێته‌ باره‌گایه‌كی هه‌میشه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
1812: روودانی شه‌ڕی به‌رزاییه‌كانی كوینزتۆن، یه‌كه‌م شه‌ڕی گه‌وره‌ له‌ جه‌نگی 1812ز ی نێوان هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ لایه‌ك و هێزه‌كانی ئیمبراتۆریه‌تی به‌ریتانی له‌ لایه‌كی تر، و به‌ سه‌ركه‌وتنی سوپای به‌ریتانیا كۆتایی هات.
1837: هێزه‌كانی فه‌ره‌نسه‌ توانیان بچنه‌ ناو شاری قوسته‌نتینیه‌ی جه‌زائیر دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر سه‌ره‌تای داگیركردنی فه‌ره‌نسی.
1881: زیندوكردنه‌وه‌ی زمانی عیبری دوای ئه‌وه‌ی (یعازر بن یه‌هودا) و هاوڕێكانی رازیی بوون كه‌ به‌ زۆر له‌قسه‌كردنه‌كانیاندا به‌كاری بهێنن.
1909: راپه‌ڕاندنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دان  به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار (فرانسیسك فیریر) له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دوای رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی كاره‌ساتبار.
1911: هیزه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ستیان كرد به‌ دابه‌زین بۆ كه‌ناره‌كانی لیبیا له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی وشكانی به‌ مه‌به‌ستی داگیركردنی لیبیا.
1923: گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی توركیا بۆ شاری ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌وه‌ش له‌ بری ئه‌سته‌نبولی پایته‌ختی مێژوویی عوسمانیه‌كان.
1944: رێگا، پایته‌ختی لاتیفیا كه‌وته‌ ده‌ست سوپای سوور.
1954: راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی یه‌كیه‌تی نیشتمانی له‌ به‌حره‌ین، كه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی رزگاریخواز بوو كه‌ به‌ره‌نگاری داگیركاری به‌ریتانی و كۆنه‌په‌رستی خێڵایه‌تی بوویه‌وه‌.
1970: دروستكردنی وه‌زاره‌تی سائیب سه‌لام له‌ لوبنان، كه‌ حكومه‌تی یه‌كه‌م بوو له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك سلێمان فه‌ره‌نجیه‌.
1972: كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی گه‌شتی 571 ی چه‌كی ئاسمانی ئۆرۆگیانی له‌ شاخی ئه‌ندیز، به‌ڵام توانرا رزگاربوان بدۆزرێنه‌وه‌ دوای 72 رۆژ به‌هۆی دابڕانیان له‌سه‌ر به‌رزایی 3600مه‌تر له‌ شاخه‌كاندا.
1977: چوار فه‌له‌ستینی فڕۆكه‌یه‌كیان فڕاند له‌جۆری لۆفتهانزای گه‌شتی 181 به‌ره‌و سۆمال و داوای به‌ردانی 11 ئه‌ندامیان كرد له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سوپای سور.
1988: راگه‌یاندنی بردنه‌وه‌ی ئه‌دیبی میسری (نه‌جیب مه‌حفوز) به‌ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1988ز.
1998: حكومه‌تی یوگوسلافیا رازیی بوو به‌ راپه‌ڕاندنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ پێدانی ئۆتۆنۆمی به‌ هه‌رێمی كۆسۆڤۆ كه‌ زۆربه‌یان ئه‌لبانین.
2002: له‌شاری دیمه‌شق بۆ یه‌كه‌مینجار كۆڕێكی زانیاری له‌سه‌ر كورد گیرا، له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد و ئاماژه‌ به‌وه‌ درا كه‌ 11%ی سوریا كورده‌.
2002: رێكخراوی (قاعیده‌) رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ناوچه‌ی كشمیر كوژراوه‌، به‌ ناوی (ئه‌بو بیلال كوردی) كه‌ ناوی (محه‌مه‌د غه‌ریب)ه‌ و خه‌ڵكی كوردستانه‌.
2004: له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆنفرانسی جینۆساید و تاوانه‌كانی رژێم له‌كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
2004: له‌یلا زانا خه‌ڵاتی (ساخارۆف)ی وه‌رگرت.
2004: له‌ گوندی حه‌تره‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی 300 كه‌سی تێدابوو.
2010: ئاشكرا كرا كه‌ له‌ یه‌ده‌كی گۆگردا عیراق یه‌كه‌مه‌.
2012: ته‌قه‌كرا له‌ سه‌رۆكی مۆریتانیا (محه‌مه‌د وه‌له‌د عه‌بدولعه‌زیز) و پاشان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی له‌ نه‌واكشوت بۆ چاره‌سه‌ركردن گوازرایه‌وه‌ بۆ فه‌ره‌نسا.

له‌دایكبوون...
1805: ماه شه‌ره‌ف ئه‌رده‌ڵانی، نوسه‌ر و شاعیر و مێژوونوسی به‌ناوبانگی كورد، ناسراو به‌ مه‌ستوره‌ی كوردستانی.و هه‌روه‌ها ده‌وترێت له‌ 17/10 له‌دایك بووه‌.
1895: جه‌مال جورسیل، سه‌رۆكی توركیا.
1899: فوئاد شه‌فیق، ئه‌كته‌ری میسری.
1925: مارگرێت تاچه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1931: ریموند كوبا، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1934: جاك كولفین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1943: سیگفیرد كیرسچین، دادوه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1945: دیزی بوترس، سه‌رۆكی سورینام.
1948: نه‌سره‌ت فه‌تح عه‌لی خان، گۆرانیبێژ و مۆسیقاری پاكستانی.
1964: عیماد عه‌كاری، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1964: هودا خه‌تیب، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئیماراتی.
1967: كایت والش، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1969: عومه‌ر تیترادزه‌، یاریزانی تۆپی پێی روسی.
1971: ساشا بارون كوهین، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1972: فوئاد ئه‌نوه‌ر، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1979: ویس براون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1980: دورره‌، ژنه‌ ئه‌كته‌ری تونسی.
1980: ئاشانتی، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1980: سكوت باركه‌ر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1986: گابرییل ئه‌گبونلاهور، یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.

وه‌فات..
54: كلۆدیۆس، ئیمبراتۆری رۆمانی.
1812: ئیسحاق بروك، مێجه‌ر جه‌نه‌رال له‌ سوپای ئیمبراتۆریه‌تی به‌ریتانی.
1825: ماكسیمیلیان جۆزیفی یه‌كه‌م، مه‌لیكی ئه‌ڵمانیا.
1919: كارل گیلیروب، شاعیری دانیماركی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1917ز.
1951: م. جه‌میل سائیب، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس
1968: بی بینادیرت، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1973: ئه‌لبرت ماندله‌ر، عه‌سكه‌رتاری ئیسرائیلی.
1983: عه‌لی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی مامه‌سێنی، ناسراو به‌ ئاغای سه‌رگه‌ران به‌ كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل.
1987: والته‌ر براتین، زانای فیزیای ئه‌میركی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1956ز.
1990: لی دوك سو، سیاسه‌تمه‌دار و عه‌سكه‌رتاری ڤیه‌تنامی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1973ز.
1995: عه‌لی فایه‌ق زه‌غلول، راگه‌یاندكاری میسری.
2003: برترام بروكهاوس، زانای فیزیای كه‌نه‌دی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1994ز.
2007: فاتمه‌ موسا، ژنه‌ ئه‌كادیمی و ره‌خنه‌گر و وه‌رگێڕی میسری.

جه‌ژن و بۆنه‌كان..
جه‌ژنی قه‌دیس ئیدواردی دانپیانراو له‌ كاسۆلیكی.

PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket