riklam

یاسای هەڵبژاردنی عیراق مەرجی رێژەی بەشداری دەنگدەری دیاری نەكردووە

عیراق 09:50 PM - 2021-10-12

شارەزایەكی بواری یاسا  رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی هیچ رێژەیەك بۆ بەشداری هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاری نەكراوە، لەهەموو حاڵەتەكاندا ئەنجامی ئەو پڕۆسەیە قبوڵ دەكرێت  ئاماژەی بەوەشكرد، لەدەستور و یاساكانی تایبەت بە هەڵبژاردندا، ماددەیەك نیبە بۆ دەستنیشانكردنی رێژەی دەنگدان، بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە شەرعییەتی تەواو وەربگرێت.

نیعمەت عەبدوڵڵا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و شارەزای بواری یاسای بە PUKmedia ی راگەیاند: دیاری نەكردنی هیچ رێژەیەكی دەنگدان لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەموكوڕییەكی تری یاساكەیە، كە بەگوێرەی ئەو یاسایە لە كەمترین رێژەی دەنگداندا هەڵبژاردنەكە بە شەرعی قبوڵ دەكرێت و ئەنجامەكان هەڵناوەشێنەوە.

 وتیشی: رێژەی دەنگدان چەندە زیاتر بێت شەرعیەتی زیاتر بە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەدات و وادەكات پەرلەمانتاران  نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵكبن، بەڵام  جگە لەوە لە یاسای كۆمسیۆن ئاماژەی بۆ نەكراوە، هاوكات لە دەستور و هیچ یاسایەكی دیكەدا باس لەو پرسە نەكراوە.

سەبارەت بە هۆكاری كەمی رێژەی دەنگدان لە عیراق ئەو یاساناسە  پێیوابوو: هۆكارەكە زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هیچ گۆڕانكارییەك لە نێوان كابینیەكی حكومەت بۆ كابیەیەكی تر بەدی ناكرێت، هاوكات  ئەوەندە پەرلەمانتاران  لە سەركەوتنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران سودمەند دەبن هاووڵاتیان ئەو سوودە وەرناگرن.

پێشیوابوو، بۆ ئەوەی رێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەرزبێتەوە، پێویستە دەنگدانی خەڵكی رەنگدانەوەی لە سەر ژیان و گوزەرانیان هەبێت و وڵات لە قۆناغێكەوە بباتە قۆناغێكی ترەوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا-هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket