riklam

هادی عامری: ئەنجامی هەڵبەستراوی هەڵبژاردن پەسەند ناكەین

عیراق 09:02 PM - 2021-10-12

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، بە هیچ جۆرێك ئەنجامی هەڵبەستراوی هەڵبژاردن پەسەند ناكەین، باجەكەی هەرچییەك بێت بە هەموو هێزێكمانەوە بەرگری لە دەنگی كاندید و دەنگدەرانمان دەكەین.

هاوپەیمانیی فەتح كە پێشتر 48 كورسیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا بەپێی ئەنجامی بەرایی كۆمیسیۆن تەنیا 14 كورسیی بەدەست هێناوە.

شەوی رابردوویش هەریەك لە هاوپەیمانیی فەتح و دەوڵەتی یاسا و عەسائیبی ئەهلی حەق و حیزبوڵڵای عیراق لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان رەت كردەوە و رایانگەیاند: كۆمیسیۆن  بە رێوشێنە یاسایی و هونەرییەكانەوە پابەند نەبووە و تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەدەین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket