}

سه‌در بۆ لایه‌نه‌ شیعه‌كان: خۆتان ھیلاك مه‌كه‌ن بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی

عیراق 07:52 PM - 2021-10-12

كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ شیعه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئێمه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی نین گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌به‌رامبه‌رمان دروست بكه‌ن و حكومه‌ت پێكبھێنن.

 جه‌لیل نوری كه‌سایه‌تی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌ په‌یامێكدا بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی خه‌ریكی دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانین ده‌ڵێت، خۆتان ھیلاك مه‌كه‌ن و كات به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن و چاوه‌رێی ده‌ستی ده‌ره‌كی مه‌كه‌ن ئه‌نجام یه‌كلایی بۆته‌وه‌ و موقته‌دا سه‌در ئه‌یاد عه‌لاوی نییه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی دروست بكه‌ن و بمان كه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی داھاتووی عیراق، وته‌كانی جه‌لیل نوری له‌كاتێكدا له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010 ئه‌یاد عه‌لاوی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی برده‌وه‌ به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی شیعه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌یان دروست كردو حكومه‌تیان پێكھێنا.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket