}

تویژه‌رێك: قورسه‌ پێشبینی له‌توندی شه‌پۆلی داهاتووی كۆرۆنا بكرێت

عیراق 07:37 PM - 2021-10-12

توێژه‌رێكی بواری كۆڤید-19 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی تشرینی یه‌كه‌م رایگه‌یاند پێشبینی ده‌كات شه‌پۆلی په‌تای كۆرۆنا له‌عیراق هه‌روا به‌رده‌وام بێت و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هێشتا به‌رگری كۆمه‌ڵگه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ نیوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئوسامه‌ ئه‌لعانی ده‌رمانسازو توێژه‌ر له‌بواری په‌تای كۆرۆنا تایبه‌ت به‌ PUKmediaی راگه‌یاند، روودانی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا شتێكی پێشبینیكراوه‌و به‌تایبه‌تیش كه‌ هێشتا په‌تاكه‌ له‌ئاستی جیهاندا به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌و هه‌روه‌ها رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینیش هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ له‌ 75%.

ئه‌لعانی راشیگه‌یاند، قورسه‌ پێشبینی له‌توندی شه‌پۆلی داهاتووی كۆرۆنا بكرێت و روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ دژوارییه‌كه‌ی له‌وه‌ كه‌متر نابێت ئه‌گه‌ر بێتوو جۆری نوێ له‌ڤایرۆسه‌كه‌ سه‌رهه‌ڵنه‌دات.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌دووری نازانن له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا یاخود له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2022 دا شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له‌عیراق بكات.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، روبا فه‌للاح ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌میانی لێدوانی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندبوو شاره‌زایان و پسپۆڕانیان له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی به‌دواداچوون بۆ دۆخی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها به‌دواداچوون ده‌كه‌ن له‌ده‌رچوونی عیراق له‌قۆناغی مه‌ترسیداری شه‌پۆلی سێیه‌می په‌تاكه‌ كه‌ له‌ئاكامی هه‌وڵی گه‌وره‌ی كارمه‌ندانی پزیشكی و بڵاكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها گه‌یشتنی بڕێكی باش له‌ڤاكسینه‌كان.

ئاشكراشیكرد رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌یه‌و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ گه‌یشتۆته‌ له‌21%و له‌پلانی وه‌زاره‌تدایه‌ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ 20 ملیۆن كه‌س به‌رزبكاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر رازیبوونی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین و پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكان به‌دابینكردنی.

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا به‌گوێره‌ی پێدراوی په‌تایی و ئاماژه‌ زانستییه‌كان به‌دووری نازانین شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا رووبدات، هۆكاری ئه‌وه‌ش كۆنترۆڵ نه‌كردنیه‌تی له‌ئاستی جیهانداو خۆگۆڕین و بازدان له‌جیناته‌كان كه‌ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ ناماوه‌یه‌ك زنجیره‌ی نوێ له‌ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ربكه‌وێت و كه‌ ره‌نگه‌ له‌وانه‌ی پێشوو توندتر بێت و له‌ئێستاشدا زۆرێك له‌وڵاتان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤاكسینیان به‌پێی پێویست پێناگات به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوون به‌كۆرۆنا ئازار ده‌چێژن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket